AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٦ ١٥:٠٨

دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاند:

دەستبەسەر کرانی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ڕووداوی تیرۆریستیی کرمان

دەستبەسەر کرانی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ڕووداوی تیرۆریستیی کرمان

وتەبێژی دەزگای دادی ئێران وتی: ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ڕووداوی تیرۆریستیی کرمان دەستبەسەر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود ستایشی، وتەبێژی دەزگای داد، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی بەرانبار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری لە سەر چەندین پرس و دۆسیەی گرنگی ئەمنی و سیاسی وڵات، بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

ستایشی بە پیرۆزبایی دەسپێکی مانگی ڕەجەب لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی وتی: ڕژێمی زایۆنی کە هۆکاری سەرەکی تاوانی کرمان و تاوانە هاوشێوەکانە، بەم زووانە سزای ئەم تاوانە وەردەگرێت.

زیادیشی کرد:،دەسەڵاتی دادوەری بە فەرمانی تایبەت بەدواداچوونی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دۆسیەی ڕووداوی تیرۆریستی کرمان کردووە و چەند کەسی سەرەکی دەستبەسەر کراون و بەدواجوون بۆ دەستبەسەر کردنی کسانی دیکەش بەردەوامە.

.

News ID 48707

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha